المجلس الوطني الكوردي في سوريا

بيان من مقر البارزاني حول جريمة جنديرس

169

کوردی / عربي

بەیاننامەیەک لە بارەگای بارزانی سەبارەت بە تاوانی جێندێرس

بەناوی خودای میهرەبان،

بە توندی ئیدانەی ئەو تاوانە
قێزەونە دەکەین کە لەلایەن یەکێک لە گرووپە چەکدارەکانەوە بە شەهیدکردنی چوار هاووڵاتیی خانەوادەیەکی کورد و بریندارکردنی سێ کەسی دیکە ئەنجام دراوە، کە مومارەسەی سەرەتاییترین مافەکانی خۆیان لە ئاهەنگگێڕان بە بۆنەی ڕۆژی نەتەوەیی خۆیان، نەورۆز، لە ناحیەی جندیرێسی (زیانلێکەوتوو بەهۆی بوومەلەرزەوە) دەکرد. لە خودای مەزن دەپاڕێینەوە کە ڕۆحی شەهیدان بخاتە ژێر ڕەحمەتی خۆی و، هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین. ڕاشیدەگەیێنین کە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی ئەوانەی ئەم تاوانە قێزەونەیان ئەنجامداوە بە سزای عادیلانە بگەن.

بارەگای بارزانی
21ی ئازاری 2023ی زایینی

………………………………….

بيان من مقر البارزاني
حول جريمة جنديرس

بسم الله الرحمن الرحيم

ندين بشدة الجريمة النكراء التي اقترفتها احدى المجموعات المسلحة، وذلك باستشهاد اربعة مواطنين كورد من عائلة واحدة وجرح ثلاثة اخرين كانوا يمارسون ابسط حقوقهم في الاحتفال بعيدهم القومي نوروز في ناحية جنديرس المنكوبة بالزلزال، واذ ندعو الله تعالى ان يتغمد الشهداء برحمته الواسعة نتمنى للجرحى الشفاء العاجل.
وسنبذل قصارى جهودنا مع الجهات والاطراف المعنية لينال الذين اقترفوا هذه الجريمة البشعة العقاب العادل.

مقر البارزاني
21 اذار 2023م

التعليقات مغلقة.