المجلس الوطني الكوردي في سوريا

حزبی زەحمەتکێشان سەرکەوتنی کۆنفراسی یەکڕیزی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان پیرۆ دەکا

دوای ھەوڵ و تێکۆشانی نێوخۆی لەسەر ئاستی ڕۆژئاوای کوردستان و پشتیوانی ھێزە کوردستانییەکان بە تایبەت بەرپرسانی ھەرێمی کوردستان ھەروەھا ڕۆڵی وڵاتانی دۆست، رۆژی 26ی نیسان کۆنفراسی ” یەکڕێزی و یەکھەڵوێستی رۆژئاوای کوردستان” سەرکەوتووانە کۆتایی بەکارەکانی ھێنا.
ئێمە لە حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان پیرۆزابایی گەرمەی خۆمان ئاڕاستەی گەلەکەمان لە رۆژئاوای کوردستان و تەواوی ھێز و لایەنە سیاسیەکان دەکەین، ئومێد دەکەین بڕیار و ڕاسپاردەکانی کۆنفراس بخرێتە خزمەتی داکۆکیکردن لە مافە دەستووری و سیاسییەکانی گەلەکەمان لە سوریای نوێدا.
ئاشکرایە کە ڕووداوەکانی ئەم دوایەی سووریا لەگەڵ خۆیدا کۆمەڵەێک دەرفەت و ئاڵنگاری بۆ گەلەکەمان لە سوریا و ڕۆژئاوای کوردستان ھێناوەتە پێش، بۆ ئەوەی بتوانرێت ئاڵانگاریەکان بگۆڕدرێت بە دەرفەت یەکڕیزی نێو ماڵی کوردی پێویستیەکی گرنگی ئەم قۆناغەکە بوو.
ئێمە لە حزبی ەحمەتکێشانی کوردستان بە دەرس و پەند وەرگرتن لەو ھەنگاوەی ڕۆژئاوای کوردستان، ھەروەھا ئەو ھەوڵانەی لەسەر ئاستی کوردستانی بۆ سەرخستنی پڕۆسەکە دران وای دەبینین کە لەسەر ئاستی بەشەکانی دیکەی کوردستانیش کورد پێویستی بە یەكڕیزی و یەکھەڵوێستی سیاسییە، بۆیە ئومێددەکەین کۆنفراسی ڕۆژئاوای کوردستان بکرێتە ھەوێنی یەکڕیزی کورد لە ئاستی تەواوی کوردستان.
جارێکی دیکە پیرۆزبێ سەرکەوتنی کارەکانی کۆنفراسی یەکڕێزی و یەکھەڵوێستی رۆژئاوای کوردستان.

                                                            مەکتەبی سیاسیی
                                                     حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان
                                                          28ی نیسانی 2025

التعليقات مغلقة.